بەهۆی كەمكردنەوەی هەناردەی غاز بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە

32 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەهۆی كەمبونەوی هەناردەی غاز، بڕێ بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە ولە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.
وەزارەتی كارەبای هەرێم باسی لەوەشكرد، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە كۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمكردووەتەوە.
روونیشیكردەوە، ئەمەش وایكردوە، بە بڕی 1000 مێگاوات، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمببێتەوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لە گەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەهەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئاسایكردنەوەی رەوشەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group