لە قۆریدا بۆمبێكی چێنراو بە شوانێكدا تەقیەوە

15/01/2022

بۆمبێكی چێنراو لەناو قۆریدا بەشوانێكدا تەقیەوەو كە چەكدارانی داعش لە میحوەری دووی گەرمەسێر چاندوبویان.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دوای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عیراق لەسنوری میحوەری دووی گەرمەسێرو پاككردنەوەی ناوچەیەكی بەرفراوانی زەوی لە دەستی چەكدارانی داعش، رۆژی شەممە 15-1 لەهەمان سنور بۆمبێكی چێنراو كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرابوو بە شوانێكدا تەقییەوە، كە تەقینەوەكە زیانی گیانی نەبوەو شوانەكە سەلامەتە.
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، هێزەكانی پێشمەرگە  لەو ناوچەیەدا جێگیربون و توانیویانە دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێكبدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێنراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوەو خاپوری بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group