تائێستا نزیكەی 6 ملیۆن كەس بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

26/01/2022 جیهان

ژمارەی ئەو كەسانەی تائێستا بە پەتای كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە نزیكبۆتەوە لە 6 ملیۆن كەس لەجیهاندا.
بەپێی ئامارێك كە بڵاوكراوەتەوە، كۆی ئەو كەسانەی كە بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتۆتە 5 ملیۆن و 945 هەزارو 623 كەس و هەروەها ژمارەی توشبوانیش گەیشتۆتە 350 ملیۆن و 35 هەزار كەس.
بەپێی راپۆرتێك كە رۆژنامە (الشرق الاوسگ) بڵاویكردۆتەوە، توشبوانی كۆرۆنا زیاتر لە 210 وڵات تۆمار كراون كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین كەس تیایدا گیانیلەدەستداوە كە 868 هەزارو 512 كەسن دوای ئەویش وڵاتی بەرازیل دێت كە 623 هەزارو 356 كەس گیانیانلەدەستداوەو دواتریش هەریەك لە هندستان و فەرەنسا دێن كە زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدانی تیادا تۆمار كراوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group