تەرمی ژنێك لە شەقامێكی هەولێر دۆزرایەوە

07/03/2022

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، تەرمی ژنێكی تەمەن 20 ساڵ لە شەقامی 100 مەتری هەولێر دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، ئەمشەو كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو هێزەكانیان لە بوونی روداوێكی كوشتن لەشەقامی 100مەتری نزیك چواڕێیانی فرۆكەخانەی هەولێری ئاگادار كرانەوە.
ئەوەش هاتووە، دەست بەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستكرا بە لێكۆڵینەوە و لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەركەوت كە كوژراوەكە ژنێكی تەمەن 20 ساڵە بە ناوی "ئیمان سامی مەغدید".
پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا هێزەكانیان سەرقاڵی لێكۆلینەوەن لە هۆكاری روداوەكە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وردەكاری زیاتر بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group