شەپۆلێكی خۆڵبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

14/05/2022

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینیدەكات، لە سێ رۆژی ئایندەدا شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە كە تەنها 24 كاتژمێر دەخایەنێت و دواتر كۆتایی دێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەكان لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ئەگەری هەیە شەپۆلێكی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی هەوا لە دەریای ناوەڕاستەوە.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆكە لە هەوایەكی وشك پێكهاتووە، دەكەوێتە نێوان سنوری وڵاتی عیراق و سوریا و دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرایی با كە ئەمەش لەم ناوچانەدا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی زۆر.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت بە ئاڕاستە باكەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بگاتە ناوچەكانی هەرێم و عیراق، كاریگەری بەگشتی تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە بەردەوامی دەبێت و دواتر كۆتای پێدێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group