"یاسا رێگەیداوە 200 ملیار بۆ هەرێم بنێردرێت"

21/06/2022 عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، لێدوانەكانی وەزیری دارایی عیراق یاسایی نییە.
دانا جەزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی بغداد الیومی رایگەیاندوە، لێدوانەكانی علی عەللاوی لەگەڵ یاسادا یەكناگرێتەوە، چونكە مافیداوە بە ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان وەك هاوكارییەك بۆ دابەشكردنی موچە.
دانا جەزا راشیگەیاندوە، مەسەلەی نەوت و غاز لەڕێگەی گفتوگۆوە لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغداو هەرێمدا چارەسەر دەبێت بەپێی دەستور، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت مافی فەرمانبەرانە ئەوان پەیوەندیان بە ناكۆكییە سیاسییەكانەوە نییە نابێت سزا بدرێن بەوهۆكارە.
پێشتر عەللاوی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاندبوو، بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پوچەڵكردنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان رێگە بە حكومەتی ناوەندی نادات بەشێك لە بودجەی گشتی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group