دەستبەكاربونی دوو لیوا هاوبەشەكە پێویستی بە دابینكردنی بودجەیە

پێش 2 هەفتە

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ جومعە عناد وەزیری بەرگری عیراق فەرماندە باڵاكانی عیراق كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەدوو كۆبونەوەی جیادا  لەگەڵ جومعە عناد وەزیری بەرگری عیراق و عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی بەرگری عیراق گفتوگۆیان لەبارەی هاوكاریەكانی وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو بەشداریكردنی ئەفسەرو خوێندكارو قوتابیانی كوردو وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆلێژەكانی سەربازی عیراق لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات كراوە، هەروەها باسیشیان لە وەرگرتنەوەو گەڕاندنەوەی ئەو پایانە كردوە كە پشكی پێشمەرگەیە لەناو سوپای عیراق.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا باس لە دوو لیوا هاوبەشەكەی نێوان سوپای عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە كراوەو لەوبارەیەوە جومعە عناد وەزیری بەرگری رایگەیاندوە: رێكارەكانی دروستبون و دەستبەكاربونی دوو لیواكە لە وەزارەتی بەرگری تەواو بون و لایخۆیانەوە هەموو كارەكان و ئاسانكارییەكیان ئەنجامداوە، ئەوەی ماوەتە دابین كردنی بودجەو شایستە داراییەكانە بۆ دوو لیواكە كە دەبێ لە ئاستی حكومەت و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆیان دابین بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group