ژنێكی داواكراو بەمادەی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیر دەكرێت

27/06/2022

هێزەكانی عیراق بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ژنێكی داواكراو بە مادەی تیرۆر دەستگیر دەكەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو هەماهەنگییە باڵایەی هەمانە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەهەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش تیرۆریستێكی هەڵاتوی ژنیان دەستگیر كرد كە لەلایەن دادگاوە بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراوەو لەسلێمانی نیشتەجێبوە.
راشیگەیاندوە، پرۆسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوەو  تۆمەتبار رەوانەی لایەنی داواكراو دەكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group