یۆنامی: گەلی عیراق بەهێندەی خزمەتگوزاری و چاكسازی پێویستی بە كێشمەكێش نییە

03/08/2022 عێراق

نەوا-
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ناسراو بە "یۆنامی" جەخت لەوە دەكات، گەلی عیراق پێویستی بە كێشمەكێش و روبەڕوبونەوەی بەردەوام نییە لەسەر دەسەڵات، بەهێندەی پێویستی بە خزمەتگوزاری و چاكسازی ئابوریی هەیە.
یۆنامی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چەند مانگ و هەفتەی كۆتایی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای هاوكاری بەردەوامی عیراقی كردووە بۆ گفتوگۆ، چونكە چالاكترین رێگەیە بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی كە زۆر درێژەی كێشا.
رونیشكراوەتەوە، گفتوگۆی ئامانجدار لەنێوان سەرجەم لایەنەكاندا لە ئێستادا زۆر پێویستە لەهەر كاتێكی تر، شكستی لایەنە سیاسیەكان لە رابردودا كاریگەری سلبی ئاشكرای هەیە لەسەر متمانەی گەل، هیچ حزب و لایەنێك ناتوانێت بڵێت كە قەیرانەكان پەیوەندی بەوانەوە نییە و كاریگەرییان تێناكات.
یۆنامی جەختی لەوەش كردووەتەوە، گەلی عیراقی ئەوەندەی پێویستی بە خزمەتگوزاری و چاكسازی ئابوریی هەیە، ئەوەندە پێویستی بە كێشمەكێش و روبەڕوبوونەوەی بەردەوام نییە لەسەر دەسەڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group