سایتی فەرمی یەكێتيی لە كاركەوت

06/08/2022

سایتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (PUKmedia) لەكاركەوتوەو سەرنوسەری سایتەكەش هۆكاری لەكاركەوتنەكە روندەكاتەوە.
كاروان ئەنوەر سەرنوسەری سایتی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند: هۆكاری كارنەكردنی سایتەكە كێشەیەكی هونەرییەو لەهەوڵداین لە كەمترین ماوەدا وەشاندنی خۆی بۆ خوێنەرانی دەستپێبكاتەوە، تیمی هونەری كارمەندانمان بەردەوام لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی روبەڕومان بۆتەوە.
كاروان ئەنوەر وتیشی: لەكاركەوتنی سایتەكە پەیوەندی بەهێرشی سیبرانی و هاككردنەوە نییە، تەنها كێشەیەكی هونەرییەو دەستپێدەكەینەوە.
PUKmedia سایتی فەرمی و زمانحاڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە سەرەتاكانی دەستپێكردنی میدیای ئەلكترۆنییەوە لەهەرێمی كوردستان دەستی بەكاركردن كردوە، تائێستا بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و روسی كاریكردوە، پێشتریش بە دیالێكتی كرمانجی ژورو و زمانی فارسیش پەخش و وەشاندنی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group