ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا: نابێت پلاسخارت دەستلەكاروباری ناوخۆ وەربدات

06/08/2022

ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق بەشێكە لە دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆدا.
عەباس مالكی ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە، ئێمە نازانین لەكۆبونەوەی جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عیراق لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر چی رویداوە، بەڵام رونە كە هاوسۆزی لایەنێك دەدات بەسەر لایەنێكی سیاسیدا، بۆیە پێویستە پلاسخارت بێلایەن بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا.
ئاماژەشیكردوە، باشترە پلاسخارت دوربێت لە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراقدا، چونكە عیراقییەكان خۆیان رێگە بە ژێردەستەیی نادەن لەبەرئەوەی ئەم بابەتە پەیوەندی بە سەروەریی وڵات و كاروباری ناوخۆوە هەیەو پێویستە هیچ لایەنێكی دەرەكی دەستیتێوەرنەدات، تێبینیشمان كردوە كە نەك پلاسخارت بەڵكو دەوڵەتە زلهێزەكانیش دەستوەردان دەكەن.
پێشتر پلاسخارت سەردانی نەجەفی كردو لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبۆوە، دواتر لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەنوكەییەكی عیراقەوە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group