زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتكار سەردانی نەجەفیان كردوە

09/08/2022 عێراق

بەمەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمەكانی عاشورا زیاتر لە 6 ملیۆن زیارەتكار سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی-یان لە نەجەف.
لە راگەیەنراوێكدا عوتبەی عەلەوی بڵاویكردۆتەوە، زیاتر لە 6 ملیۆن زیارەتكار لە 10 رۆژی یەكەمی مانگی موحەرەمدا سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی-یان كردوە.
لەلایەكی ترەوە ئەمیندارێتی گشتی عوتبەی حسێنی رایگەیاندوە، پلانی تایبەت بە زیندوكردنەوەی رێوڕەسمی عاشوراو گێڕِانی ماتەمینی سەركەوتو بوە.
لەوبارەیەوە حەسەن رەشید عەباییجی سەرپەرشتیاری رێوڕەسمەكانی عاشورا ئاماژەی بەوە كردوە، ئەمساڵ پلانێكی ژیرانەو گشتگیر لەسەرەتای مانگی موحەرەمەوە داڕێژراو زیارەتكاران لە ناوخۆی عیراق و دەرەوە سەردانیان كردوە،  توانراوە باشترین خزمەتگوزاریان پێشكەش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group