ئەم هەفتەیە 309 ملیار دینار قەرزی جوتیارانی هەرێم دەگات

13/08/2022

نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ 3 ساڵ بگات كە 309 ملیار دینارە.
شاخەوان عەبدوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی پارەی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016، دواجار لەگەڵ وەزیری بارزگانی رێككەوتن، كە ئەم هەفتەیە پارەكە رەوانە بكرێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، خۆی هەوڵی ئەوە دەدرا كە ئەمساڵ هەموو پارەكە رەوانە نەكرێت و تەنها 100 ملیار دیناری پارەی جوتیاران رەوانە بكرێت، بەڵام بەوە رازی نەبوون.
بە وتەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، بڕیارە پارەكە هەمووی رەوانە بكرێت كە 309 ملیار دینارە و ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group