پارێزگایەكی توركیا بۆردومانكرا

21/11/2022

نەوا-
بەچەند موشەكێك شاری غازی عەنتاب بۆردومانكراو ژمارەیەك هاووڵاتی ئەو پارێزگایە بونە قوربانی.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، پێنج رۆكێت لە رۆژئاوای كوردستانەوە ئاڕاستەی شارۆچكەی كاركامیش سەر بە پارێزگای غازی عەنتاب كراوە كە بەهۆیەوە 2 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوەو 6ی تریش بریندار بون.
بڵاویشكراوەتەوە، ئەو پێنج رۆكێتە لەلایەن چەكدارەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـەوە ئاڕاستەی ئەو شارە كراوە، هەروەها بەهۆی ئەو هێرشە موشەكیەوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر سوتاوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن.  
ئاماژەشیكردوە كە داود گوڵ پارێزگاری غازی عەنتاب رایگەیاندوە، موشەكەكان لە رۆژهەڵاتی فوراتەوە ئاڕاستە كراون و بەر شوێنی نیشتەجێبون كەوتون بەهۆیەوە 2 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوەو 6ی تریش بریندار بون و برینی دوانیان سەختە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group