گەڕاندنەوەی پارەكانی باج بونیاتنانەوەی متمانەیە

28/11/2022 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، رونكردنەوەكەی سەرۆك وەزیران بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان سەر لەنوێ بونیاتنانەوەی متمانەیە.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، رونكردنەوەی گرنگی گێڕانەوەی 182 ملیار دینار لە پارە دزراوەكانی دەستەی گشتی باجەكان ناسراو بە (دزیی سەدە) كە زیاتر لە دوو ملیار و نیو دۆلارە، وەك هەنگاوی یەكەمی حكومەتی نوێ بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و جێبەجێكردنی یەكێك لەئامانجە لەپێشینەكانی كارنامەكەی كە وێڕای گرنگی لەڕوی دارایی و یاساییەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی پردی متمانە لەنێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتدا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا گەڕاندنەوەی زیاتر لە 182 ملیار دیناری وەك بەشی یەكەمی پارە دزراوەكانی دەستەی گشتی باج راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنەكانی لێكۆڵینەوە بەردەوامن لە كاركردن و زانیاری زیاتریان لەبارەی هاوكارانی ئەو كردەوەیە دەستكەوتوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group