بانكی رافیدەین داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەكات

14/03/2023 عێراق

نەوا-
بانكی رافیدەینی عیراق بەهۆی دواكەوتنی پێدانی دۆلار داوای لێبوردنی لە گەشتیاران كرد.
بانكی رافیدەین رایگەیاندوە، هۆكاری دواكەوتنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران دەگەڕێنینەوە بۆئەوەی كە ژمارەی گەشتیاران دوو هێندە بون و لەتوانای ئەو لق و كارمەندانە تێپەڕیوە كە هەیانە، ئەویش بەهۆی رێكارەكان بۆ پلاتفۆرمی ئەلكترۆنییەوەیە كە كاتێكی زیاتر دەخایەنێت بۆ قبوڵكردنی داواكارییەكە لەرێگەی سیستمی دارایی جیهانییەوە.
باسی لەوەشكرد، پابەندن بە رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراقەوە سەبارەت بە میكانیزم و جێبەجێكردنی رێكارەكانی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ دۆلار، هەروەها كارمەندانیش بارگرانییەكی زۆریان لە ئەستۆ گرتوە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی كاری هاووڵاتیان بەشێوازێكی ئاسان رایی بكەن.
بانكی رافیدەین داواشی لە گەشتیاران كرد كە لە هەمان رۆژی رێكەوتی گەشتەكەو چونە ناو فڕۆكە دۆلارەكە وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group