هێلكە و دوو جۆر ئارد و شیعریەی بەشە خۆراك لە هەرێم دابەش دەكرێت؟

18/03/2023

نەوا – 
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشكرای كرد، ئەو 4 ماددەی زیاددەی عیراق لە بەشە خۆراكی مانگانەدا دابەشی دەكات، لە هەرێمی كوردستانیش دابەش دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بە میدیای پارتی وتووە، عیراق لە بەشە خۆراكی مانگی رەمەزاندا تەبەقێك هێلكە بۆ هەر خێزانێك و كیلۆیەك ئاردی گەنمەشامی و 500 گرام شەعریە و كیلۆیەك ئاردی سفر بۆ هەر ئەندامی خێزانێك دابەش دەكات.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو 4 ماددە زیادەیە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و لە بەشە خۆراكی مانگی ئاداردا دابەش دەكرێت، لە سبەینێوە كارە كارگێڕیەكان بۆ وەرگرتنی ئەو ماددانە دەستپێدەكات و لەسەرەتای مانگی رەمەزاندا دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group