بارانبارین بەردەوام دەبێت

19/03/2023
نەوا - 
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرمان دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە،  ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژای كاتەكان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ كاتدا و دروستبوونی هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێك لە پارێزگای سلێمانی  و ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی راپەڕین و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر زیاد دەبێت.
ئەوەش هاتووە، لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەكانی گەرمان بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی 2 تــاوەكو 3 پلەی سیلیز نزمدەبنەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی دووشەممە هاتووە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی كەم لە كاتەكانی بەیانی لە سەر ناوچە شاخاوییەكان، لە دوای نیوەڕۆ هەندێ كات باران بارینی كورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاكان، لە كاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group