دوو شەقامی سلێمانی بەكاتی بەربەست دەكرێن

19/03/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە رۆژی دوشەممە 20-3 دا دوو شەقامی شاری سلێمانی بەربەست دەكرێن.
هاتوچۆی سلێمانی بڵاویشیكردۆتەوە، بەهۆی چالاكییەكانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی مارسۆنێكی نێودەوڵەتی كاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی شەقامی مەلیك مەحمود بۆ ماوەیەكی كاتی بەربەست دەكرێت، خاڵی دەستپێكەكەی لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت و كۆتاییەكەشی لەناو پاركی هەواری شاردا دەبێت، داوا لە شۆفێران دەكرێت لەو كاتەدا ئەو شەقامە بەكارنەهێنن.
باسی لەوەشكردوە، بەهۆی چالاكییەكانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەوخاڵ  لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆی هەمان رۆژ بەربەست دەكرێت و تەنها بۆ پیادەڕەو كراوە دەبێت، تا كۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فێستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا شەقامەكە بە داخراوی دەمێنێتەوە، بۆ رۆژی دواتر شەقامەكە بەڕوی شۆفێراندا دەكرێتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group