دۆسیەی زیاتر لە 4 هەزار فەرمانبەرو خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەكرێت

19/03/2023

نەوا-
وەزارەتی دارایی دۆسیەی 4 هەزارو 189 فەرمانبەرو خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەكات كە بەشێوەی نایاسایی دوو موچەیان هەبوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەپێی بڕیاری كۆتایی لیژنەی وردبینی و لێكۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان كە ژمارەیان 10 هەزارو 819  موچەخۆر بو لە سیستمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون. 
ئاماژەشیكردوە، دوای تەواوكردنی رێكارەكانی یەكلاییكردنەوەی ناوی ئەو موچەخۆرانەی كە دوو موچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، لە كۆی ئەو ژمارەیە دەركەوت كە 4 هەزارو 189 دۆسیەیان بەنایاسایی دوو موچەیان هەبوە لەوانە یەك هەزارو 973   كەس بەنایاسایی دوو موچەی خانەنشینیان وەرگرتوە، یەك هەزارو 849 كەسی تریان بەنایاسایی دوو موچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتوەو 367 كەسی تر  بەنایاسایی دوو موچەی فەرمانبەریان وەرگرتوە.  
وەزارەتی دارایی و ئابووی راشیگەیاندوە، دۆسیەی سەرجەم ئەو موچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواوەوە ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان دەكات تا لەڕێگای دەستەكانیانەوە وردبینی لە رێكارەكانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە موچانە بكەن كە لە دوای 1-7-2020 بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین كات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group