پەرلەمانتارێك: دانانەوەی باجی كارتی مۆبایل لەسەر هاوڵاتیان رەتدەكەینەوە

20/05/2023 عێراق

نەوا - 
كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، جارێكی دیكە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا باجی سەر كارتی مۆبایل دانراوەتەوە و ئەوانیش رەتیدەكەنەوە.
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەكێتی بە میدیای حزبەكەی وتووە، پێشتر بە هەوڵی لیژنەكەیان و بە بڕیاری وەزارەتی پەیوەندییەكان توانرا باجی 20%ی سەر كارتی باڵانسی مۆبایل لاببرێت، بەڵام جارێكی دیكە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا ئەو باجە دانراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، باجی سەر كارتی مۆبایل بە رێژەی 10% دانراوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدرامەت نییە، دەتوانرێت لەرێی وەرگرتنەوەی ئەو ملیۆنان دۆلارەی لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن كۆبووەتەوە چارەسەری كەمی داهات بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە داواش لە سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات،  لەكاتی خستنە دەنگدانی پرۆژەكەدا دەنگ بەو مادەیە نەدەن تاوەكو نرخی كارتی بالانسی مۆبایل وەكخۆی بمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group