ئاسایشی هەرێم گروپێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر كرد

25/05/2023

نەوا - 
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، گروپێكی بازرگانیكردن و ئالودەبووی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر كردووە كە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و لە 8 كەس پێكهاتوون.
دەزگاكە بڵاویكردووەتەوە، هەڵمەتەكانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕكردنی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە تاك و كۆمەڵگا وئابوری وڵات و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە كاریگەری و لێكەوتە خراپەكانی بەكارهێنانی ئەو ماددانە بەردەوامن.
هەر بەپێی بڵاوكراوەكە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە بەرواری 15/5/2023 توانیان گروپێكی بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و پێكهاتوون لە 8 كەس.
دەزگای ئاسایش راشیگەیاندووە، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری "كریستاڵ" و ئامڕازەكانی بەكارهێنان و پێوانەكردنی ماددەی هۆشبەر، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group