سەگی بێلانە لە هەولێر 30 سەر مەڕ و ماڵاتی مردار كردەوە

25/05/2023

نەوا - 
لە هەولێر سەگی بێلانە 30 سەر مەڕ و بزن مردار دەكاتەوە و ئەوەش لەكاتێكدایە خاوەنەكەی تەنها 35 سەڕ مەڕ و بزنی هەبووە.
لەو بارەیەوە عەبدولستار هەركی خاوەنی مەڕ و ماڵاتەكە بە میدیای سەربە سەرۆكی حكومەتی وتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 04:30، شوانەكە هاتووە مەڕوماڵاتەكە ببات و بیانلەوەڕێنێت، دواتر بینیویەتی ژمارەیەك سەگ پەلاماری حەسارەكەیان داوە.
رونیشیكردووەتەوە، كۆی مەڕ و بزنەكانی 35 سەر بوون، 30یان مردرار بوونەتەوە و تەنها پێنج سەر ماونەتەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە سەگی بێلانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە زیادبوون كردووە و چەندین جاریش پەلاماری هاوڵاتیانیان داوە و چەندین هاوڵاتی بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group