نەتانیاهو پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەكات

30/05/2023 جیهان

نەوا-
بینیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە كردو بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لێكرد.
لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكراوەتەوە، نەتانیاهو لەمیانی پەیوەندییەكەدا پیرۆزبایی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان كردوەو هیوای خواستوە قۆناغی نوێ ببێتەمایەی خێر بۆ گەلی توركیا.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل و بابەتە ناوچەییەكان لە میانی پەیوەندییەكەدا تاوتوێكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group