بۆ ماوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە

01/06/2023

نەوا-
بەهۆی چاكسازییەوە لە كێڵگەكانی بەهەرهەمهێنانی غازدا، 600 میگاوات كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای داناغاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانیدا، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز كەم دەكاتەوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو چاكسازیانەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، وەزارەتی كارەبا هەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group