تەندروستی كەركوك رونكردنەوەیەكی لەسەر بڵاوبونەوەی ئیبۆلا بڵاوكردەوە

10/06/2023
نەوا – 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، ڤایرۆسی ئیبۆلا لە پارێزگاكە بڵاوبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەنەوە هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لەناو كەركوك تۆمار كرابێت و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە و هەندێك میدیا هەن ناڕاستن.
رونیشكراوەتەوە، داواش دەكەن كە زانیاری لەسەرچاوەی فەرمی وەربگیردرێت و زانیارییەكان بەلاڕێدا نەبرێن، هەروەها رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر كە زانیاری ناڕاست بڵاودەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group