نەیمار بەهۆی پێشێلكاری ژینگەوە بە زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار سزادرا

04/07/2023 وەرزش

نەوا-
ئەنجومەنی شارەوانی مانگاراتیبا رایگەیاند، بەهۆی دروستكردنی دەریاچەیەك لە كۆشكەكەی بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی، نەیمار ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل سزایەكی قورسی بەسەردا سەپێنرا بەبڕی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار.
باس لەوەشكراوە، نەیماری تەمەن 31 ساڵ ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بەبڕی 3 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار سزا دراوە بەهۆی دروستكردنی دەریاچەیەك لە كۆشكەكەی لە ناوەڕاستی شاری ریۆ دی جانیرۆ بەبێ مۆڵەتی ژینگەیی، هەروەها ماوەی 20 رۆژی لەبەردەمدایە تانە لە سزاكە بدات.
هەروەها هاتوە، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن داواكاری گشتی لە مانگاراتیبا دیاریكراوەو ناوچە نیشتەجێبونە گەشتیارییەكە دەكەوێتە دوری 130 كیلۆمەتر لە ریۆ كە كۆشكی ئەستێرەكانی سان جێرمانی فەرەنسی لێیە، لەنێو ئەو سەرپێچیانەی كە چاودێری كرابون دەسەڵاتداران ئاماژەیان بە ئەنجامدانی كارێك كردوە كە لادانی ئاوی روبارەكان بوە بەبێ مۆڵەت ئەمە جگە لەوەی چەند كارێكی كردوە كە كاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group