هێزەكانی سنوری عیراق: كەسێك دەستگیر كرا هەوڵیداوە 24 كیلۆگرام زێڕ بباتە سلێمانی

11/09/2023 عێراق

نەوا - 
فەرماندەیی هێزەكانی سنوری عیراق ئاشكرای كرد، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە هەوڵی ئەوەی داوە 24 كیلۆگرام زێڕ بباتە پارێزگای سلێمانی.
فەرندەییەكە رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ رێگری كردن لە قاچاخچێتی و هێنانی كاڵای رێگەپێنەدراو بۆ عیراق، توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن.
رونیشكراوەتەوە، ئەو تۆمەتبارە هەوڵی ئەوەی داوە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی سنوریی ناوچەی یەك بڕی 24 كیلۆگرام زێڕ بباتە خاو خاكی عیراقەوە ئەویش لە رێگەی پارێزگای سلێمانییەوە.
فەرماندەیی هێزەكانی سنوری عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر تاوەكو تۆمەتبار رادەستی لایەنی دادوەریی بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group