شاندێكی باڵای سەربازیی عیراق سەردانی شنگال دەكات

11/09/2023 عێراق

نەوا-
شاندێكی باڵای سەربازیی عیراق بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەم عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپا بەمەبەستی ئاگاداربون لە رەوشی ئەمنی گەیشتە قەزای شنگال.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئامانج لە سەردانی شاندەكەی عیراق بۆ قەزای شنگال ئاگاداربونە لە رەوشی ئەمنی و هێزە ئەمنییەكان لە قەزاكە بەسەر دەكەنەوە.
پێشتر حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و دروستكردنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ قەزاكە رێككەتنامەیەكیان واژۆ كردو دۆسیەی ئەمنی بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەكەش بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گروپە چەكدارییەكانیش دەخەنە دەرەوەی سنوری قەزاكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group