شاخەوان عەبدوڵڵا: بەپارێزگابونی هەڵەبجەمان خستەوە ناو بەرنامەی كارەوە

18/09/2023

نەوا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، فشارێكی زۆر كرا تا بەپارێزگابونی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی كارەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: فشارێكی زۆر لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بوە تا بڕگەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە كە لە بەرنامەی كاردا لابرابو نەخرێتەوە ناو ئەجێندای كۆبونەوەكان، بەڵام رەتیانكردۆتەوەو جارێكی دیكە خستویانەتەوە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنەكان.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: لۆبی دەكەن تا هەڵەبجە وەك 19یەمین پارێزگای عیراق بناسێنرێت وەك وەفایەكی كەم بەرامبەر ئەو قوربانیانەی ئە شارە داویەتی.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتیشی: لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسی و فراكسیۆنەكان كۆبونەتەوە تا بەشداری دانیشتنەكە بكەن هیوایەك هەیە كە بتوانن لەو دانیشتنەدا ئەو پرسە تێپەڕێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group