نەوا-
جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عیراق كۆبونەوە.
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەبەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ لەشاری بەغدا بەئامادەبونی زیاتر لە 150 جوتیار خۆپیشاندانی جوتیاران بەڕێوەچو بەشداربوین لەخۆپیشاندانی جوتیاران و دواتر لەگەڵ جوتیاراندا بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لەگەڵ وەزیزی كشتوكاڵی عیراق كۆبوینەوە، كێشەو گرفتەكانی جوتیارانی هەرێممان گەیاندە وەزیری كشتوكاڵی عیراق.
راشیگەیاندوە، وەزیری كشتوكاڵ داوایكرد وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رونكردنەوەیەكی ئاڕاستە بكات و ئاماژە بۆ ئەوە بكات كە ئەوان بەشی پێویست بەرهەمی تەماتەیان هەیە بۆ سەرجەم بازاڕەكانی عیراق، داوای لێكردوم رونكردنەوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمیان بۆ بنێرم.
موسەننا ئەمین باسی لەوەشكردوە، وەزیری كشتوكاڵی عیراق لەدوای گەیشتنی رونكردنەوەكە داوایەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئابوری عیراق دەكەن بەداخستنی سنورەكان و رێگەگرتن لەهاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە تاوەكو بەرهەمی جوتیاران ساغ بكرێتەوە لەبازاڕەكاندا.