نەوا-
لەشاری سلێمانی مۆلیدەیەك پرۆژەیەكی بەدوسایدكردنی پەكخستوەو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت كە رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، بەدوسایدكردنی شەقامی كارێزەوشك كەناسراوە بە (شەقامی دابان) بەردەوامە كە بە شەقامێكی گرنگ دادەنرێت بە تەواو بونی خزمەتێكی گەورە بەدانیشتوانی ئەو گەڕەكە دەكات، بەڵام بەهۆی بونی مۆلیدەیەك رێگری و ئاستەنگی دروستكردوە لە كاركردن لەو شەقامە، جگە لەوەی شوێنی بۆ دابین كراوەو رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا وەرگیراوە كەهیچ كێشەی تەكنیك و كەمكردنەوەی ڤۆڵتی نابێت.
راشیگەیاندوە، پاش چەندجار ئاگاداركردنەوە لەلایەن بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی بۆ گواستنەوەی، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كەبەردەوام دەبن لەكاركردن و رێكاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر ئاستەنگەكان.