دەست بنزیكەی 57 تۆن خوێی نەشیاودا گیرا

02/10/2023

نەوا - 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستبەسەردا گرتنی نزیكەی 57 تۆن خوێی راگەیاند، كە شیاو نەبوون بۆ خواردن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە، لە چوار چێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی یەكەی پشكنینی خۆراك لە مەرزی سەرتەك - پشتەی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە ساغكردنەوەی خۆراكی هاوردەكراو، كارمەندانیان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 56 تۆن و 700 كیلۆگرام خوێی خۆراكی كە هاوتای تایبەتمەندی عیراقی نەبوون.
ئەوەش هاتووە، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان رێگە بە ساغكردنەوەی خۆراكی ناتەندروست نادرێت و وەك هەمیشەش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هاوكاریانبن لە بوونی هەر حاڵەتێكی لەوجۆرە یاخود كۆگایەكی نەشیاو كە خۆراكی ناتەندروست بڵاوبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group