سودانی گەیشتە قەتەر

02/10/2023 عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی قەتەری كرد بەمەبەستی بەشداریكردن لە پیشانگەیەك لەو وڵاتە.
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ وڵاتی قەتەر ئامانجی بەشداریكردنە لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردەو سەرۆكی حكومەتەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لەكردنەوەی پیشەنگای ئێكسپۆ دەوحە 2023.
عەوادی راشیگەیاندوە، ئامانجێكی تری سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان عیراق و قەتەرەو گفتوگۆكردن و كاراكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵاتە كە لەسەردانی پێشوی سەرۆكی قەتەر بۆ بەغدا واژۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group