هەرێم و ئێران چارەسەری گرفتەكانی هاتن و چونی سنوریی دەكەن

03/10/2023

نەوا-
بەرپرسانی هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و تەمەرچینی ئیرانی كۆبونەوە
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دەوازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و شاندێكی یاوەری، سەردانی دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردوەو لەلایەن ئاغای رزایی بەرپرسی پایەنەی تەمەرچین پێشوازیان لێ كراوە.
راشگەیەنراوە كە لەكۆبونەوەیەكدا باسی كێشەو گرفتەكانی بەردەم هاتن و چونی بارهەڵگرانی هەرێمی كوردستان لەناو سنوری گومرگی تەمەرچین كراوە بەتایبەتی باس لەبابەتی پشكنینی گازوائیلی تانكییەكانی بارهەڵگرەكان كرا كە لەم دواییەدا گرفتێكی گەورەی لە بەردەم پرۆسەی گواستنەوەی كاڵاكان و  ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست كردبو.
هەروەها هاتوە كە دوبارە رێكخستنەوەی هاتن و چونی بارهەڵگرەكان و دەرگاكانی بازارچەو خێرایی راپەراندنی كاروباری بازرگانی و كاركردنی بە شەو و بەردەوام، هەروەها سەردانكردنی گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێم بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران كە ماوەیەكە  راوەستاوە تاوتوێكراون تا بەمزوانە چارەسەر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group