كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو ئەگەری هەورە تریشقە هەیە

03/10/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، رۆژی سێشەممە 3-10 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەكان ئەگەری پروشە باران و هەورە تریشقە هەیە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك.
راشیگەیاندوە، پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە تەنها لەپارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاویەكان نەبێ كە یەك پلە نزمدەبێتەوە.
بۆ رۆژی چوارشەممەش كەشناسی سلێمانی پێشبینی كردوە كە ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسكەی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاكانداو ئەگەری بارانی مام ناوەندو هەورە تریشقە هەیە لەناوچە شاخاوییەكانی باكورو باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەكانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group