ئومێد خۆشناو: بەراورد بە رێژەی زۆری بارانبارین زیانەكان زۆر كەمبون

20/11/2023

نەوا-
پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو تیمانە دەكات كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانەكانیاندا توانیویانە مەترسییەكانی لافاو كەمبكەنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی تیمەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی بەسەر كردەوەو دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كردو سوپاسی هاوڵاتیانیشی كرد كە هاوكارو هەماهەنگی تیمەكان بوون.
لە پرێس كۆنفرانسێكیشدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لە هەولێر لە ماوەی 16 كاتژمێردا 64 ملم باران باریوە، ئەمەش بەراورد بەساڵی رابردو رێژیەكی زۆرە، راستە لە هەندێ شوێن زیان گەیشتوەتە ماڵەكان و ئاو بەرزبۆتەوە، بەڵام  مایەی خۆشحاڵی و دەستخۆشیە لەسەرجەم تیمەكان كە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانەكاندا، توانیان مەترسییەكان زۆر كەمتر بكرێنەوە، چونكە بەراورد بەو رێژە بارانە زۆرەی بەو ماوە كەمە دابارییوە، زیانەكان زۆر كەمبون.
وتیشی: بەپێی پێشبینیی كەشناسی بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام مەترسی ئەوەی نەماوە رێژەی زۆر بێت و بگاتە لافاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group