دووەم عومڕەكاری كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد

05/12/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە و تەواوكردنی ئەركە ئایینیەكانی، دووەم عومڕەكاری كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد.
باس لەوەشكراوە، عومڕەكارەكە تەمەنی 76 ساڵە و خەڵكی گوندی مەنداوە لە ناحیەی دارەشەكران و پێشتر نەخۆشی شەكرەی هەبوە،  دوای گەیشتنی بە شاری مەدینە و بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە و تەواوكردنی ئەركە ئایینیەكان توشی جەڵتەی مێشك دەبێت و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە لە شاری مەدینە كۆچی دوای كرد، بڕیارە دوای تەواوكردنی رێككارەكان هەر لە شاری مەدینە بە خاك بسپێردرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر ئەمڕۆ 5-12 عومڕەكارێك كە ئافرەتێكی خەڵكی شاری سلێمانییە و تەمەنی 66 ساڵە دوای تێكچوونی باری تەندروستی ومانەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكاركەی بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەككە نوێژی لەسەر بكرێت و پاشان لە گوڕستانی مەككە بە خاك بسپێردرێت.
لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی عومڕەوە تاوەكوو ئێستا 12 عومڕەكاری كورد لە سعوودیە كۆچی دواییان كردووە كە 5 یان پیاو و یان 7 ئافرەتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group