بەرپرسێكی تەندروستی: هەندێك جگەرەی ئەلكترۆنی مادەی هۆشبەری تیادایە

10/02/2024 عێراق

نەوا-
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، رۆژانە 3 ملیار دینار دەدرێت بە توتن لە وڵاتدا.
دكتۆر وەسیم گەیلان جێگری بەڕێوەبەری بنبڕكردنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، رۆژانە عیراقییەكان 3 ملیار دینار دەدەن بە توتن بە هەمو جۆرە جیاوازییەكانییەوە، هەروەها زیاتر 70%ی جگەرە پشكنینیان بۆ ناكرێت.
گەیلان راشیگەیاندوە، جگەرەی ئەلكترۆنی كاریگەرییەكی خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە هەیە هەندێكیان مادەی هۆشبەریان تیادایە بۆیە پێویستمان بە دەركردنی یاسای نوێی تایبەت بە جگەرەی ئەلكترۆنی هەیە.
ئەو بەڕێوەبەرەی تەندروستی عیراق راشیگەیاندوە، زیاتر لە نیوەی عیراقییەكان دەناڵێنن بەدەست كێشەی جگەرە كێشانەوە یاخود 30 بۆ 40%ی عیراقییەكان دوكەڵی جگەرەكێش هەڵدەمژن، بەگوێرەی كۆتا ئاماریش كە ئەنجامدراوە ژمارەی جگەرەكێش لە عیراقدا نزیكەی 20%ـە لەناو پێگەیشتواندا ئەوانەی تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group