ئاگر لە زیندانێكی شاری بەغدا كەوتەوە

10/02/2024 عێراق

نەوا-
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە زیندانێكی شاری بەغدا ژمارەیەك زیندانی رەوانەی نەخۆشخانە كران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاندوە، بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە بەشی خواردنگەی زیندانی عەدالە لە ناوچەی كازمیە لە شاری بەغدا كەوتەوە بەوهۆیەوە دوكەڵی ئاگرەكە دزەیكردۆتە ناو زیندانەكەوە.
ئاماژەشیكردوە، بەهۆی دوكەڵی ئاگرەكەوە زیاتر لە 10 زیندانی توشی تەنگەنەفەسی بون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون و تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group