زیاتر لە 3 هەزار منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون

12/02/2024

نەوا-
لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستمانكرد بە وۆركشۆپێك كە تایبەتە بە منداڵانی ئۆتیزم و دو رۆژ خایەنێت، بۆئەوەی هۆكار و چارەسەر و ئەو رێوشوێنانەی كە پێویستە بیگرینە بەر بۆ زیاتر خزمەتكردنی منداڵی ئۆتیزم.
بەوتەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: زیاتر لە 3 هەزار منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، ئەمەش رێژەیەكی زۆرە و ئەركێكی گەورەیە لەسەر خێزانەكانیان.
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا منداڵی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەكان بەبێ بەرامبەر خزمەت دەكرێن و ناچنە ژێر هیچ رێكارێكەوە بە ئاسانی ئەتوانن تێپەڕن بۆ ئەوەی كە سەفەر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group