بەم هەنگاوانە دەبینە دۆستی ژینگە

13/02/2024

نەوا-
دۆستایەتی لەگەڵ ژینگە واتە ئێمە ژیانێكی تەندروست بۆ خۆمان و منداڵەكانمان بنیاتدەنێین، بەو پێیەی ئەو كێشانەی كە سروشت بەدەستیەوە دەناڵێنێت، وەكو پیسبوونی ژینگە، نوێنەرایەتی هەڕەشەیەكی گەورە دەكەن بۆ ئێمە لە ئێستادا.
به كورتی لەم بابەتەدا چەند هەنگاوێكی ئاسان دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئێمە ببینە هاوڕێی ڕاستەقینەی ژینگە، بەڵام ئەم هەنگاوانە پێویستیان بەوەیە هەموومان هاوكاربین و پێكەوە كاربكەین، بۆ ئەوەی ژینگەكەمان پاكتر بێت.
ئەم هەنگاوانە كرداریان دەوێ نەك تەنها بە گوفتاری...
۱. لەبەرچاوگرتنی ژینگە لە پیشەسازییەكاندا
ئەمەش بە بەكارهێنانی كەرەستەی خاو كە كەمتر زیان بە ژینگە دەگەیەنێت و كەمتر پیس دەكات، هەروەها بە بەكارهێنانی سەرچاوەی وزەی پاك و خاوێنی تایبەت. هەروەها بە ڕیسایكلكردنی ماددە ڕیسایكلكراوەكان بۆ ئەوەی بتوانین دووبارە بەكاریان بهێنینەوە و تا دەتوانین پاشماوەی پیشەسازی كەم بكەینەوە.


۲. لەبەرچاوگرتنی ژینگە لە گەشتیاریدا
سنوورداركردنی چالاكییە گەشتیارییەكان كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە، و هاندانی گەشتە گەشتیارییە ژینگەدۆستەكان، كە تیایدا ئامرازەكانی گواستنەوەی ژینگەدۆست بەكاردەهێنرێن، مانەوە لە هۆتێلەكان بە دیزاینی ژینگەیی، جگە لە پراكتیزەكردنی هەندێك چالاكیی ژینگەیی لە كاتی گەشتەكەدا.
۳. كەمكردنەوەی پاشەڕۆ و ڕیزكردنی باش
پاشماوەی زیادەڕۆیی وێرانكەری ژینگەیە، بەو پێیەی ئەو پاشماوەی كە فڕێدەدرێن یان دەسوتێنرێت، ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان دزە دەكاتە ناو ژینگەی دەوروبەری، كە هەوا و ئاو و خاك پیس دەكات، بۆیە دەبێت تا دەتوانین ئەو ماددانە كەم بكەینەوە كە فڕێیدەدەینە ناو زبڵ و خاشاكەكەوە.
هەروەها دەبێت زبڵ و خاشاكەكان بە شێوەیەكی چۆنایەتی ڕیز بكەین، وەك فڕێدانی كاغەز و كارتۆن لە شوێنێكی تر جگە لە زبڵدانەكان چونكە ئەو مادانە ئاسانن بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە.


٤. كەمكردنەوەی فڕێدانی هەڕەمەكی ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكان.
یەكێك لە هەڵە باو و كوشندەكان لە هەمان كاتدا بریتییە لە دەردانی ماددە كیمیاییەكان كە زۆر مەترسیدارن بۆ ژینگە بۆ ناو ئاوی دەریا و زەریا و ڕووبارەكان، هەروەها ئەو قڕكەرانەی كە لە كشتوكاڵدا بەكاردەهێنرێن، پێویستە هەنگاوی كرداری بنێین بۆ دەستەبەركردنی ئەو شوێنانەی كە گەرەنتی سەلامەتی ژینگەن بۆ فڕێدانی پاشماوەی تاقیگەكان.

٥. پاراستنی چینی ئۆزۆن
چینی ئۆزۆن دەمانپارێزێت لە تیشكی سەروو بنەوشەیی زیانبەخشی خۆر، بەڵام ئێستا كاریگەری كونە ئۆزۆنەكەی بەسەر ئەنتاركتیكادا هەیە، بەو پێیەی ئەم كونە ڕێگە دەدات تیشكی زیانبەخش بگاتە دەستمان، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی كە چارەسەركردنیان قورسە.
  ئەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی كونە ئۆزۆن، ئەو گازانەی كە لە ئەیركۆندیشن و ساردكەرەوەكانەوە دێن، پێویستە بەدیل بۆ ئەو گازانە بدۆزینەوە و لە دروستكردنی ئەیركۆندیشن و ساردكەرەوەدا بەكاریان بهێنین بۆ پاراستنی چینی ئۆزۆن.


٦. دابینكردنی سەرچاوەی وزەی سروشتی.
پێویستە زیادەڕۆیی خۆمان كەم بكەینەوە لە بەكارهێنانی سووتەمەنی سروشتی و سەرچاوە بەردبووەكانی وزە، وەك خەڵوز و نەوت و گاز، چونكە قەدەر وایە درەنگ یان درەنگ نەمێنن، هەروەها دەبێت وزەی كارەبایی دابین بكەین كە زیان بە ژینگە نەگەیەنێت، لە ڕێگەی بەكارهێنانی غازی نیۆنەوە كە ٦٦٪ وزەی كارەبایی دابین دەكات باشتركردنی گەرمی ماڵەكە بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی شێوازەكانی گەرمكردنەوەمان.

۷. ئاو بەفیڕۆ مەدە.
ئەو ئاوەی كە ڕۆژانە بۆ خواردنەوە و خۆشۆردن بەكاریدەهێنین ئاوی ژێر زەوییە، كە ساڵانە ئاستی كەمدەبێتەوە بەهۆی بێباكی زۆربەمانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دار و ڕووەكەكان تینوو ببن و لەناو بچن، نابێت لێرە و لەوێ ئاو بەفیڕۆ بدەین، هەروەها نابێت لە كاتی شوشتنی ددان، قاپ، یان ڕیش تاشین، ئاو بە كراوەیی بهێڵینەوە، هەروەها دەبێت پارێزگاری لەو دڵۆپە ئاوانە بكەین كە دزە دەكەن، هەروەها ئۆتۆمبێل بە سەتڵ بشۆین، ئەمەش ئاوێكی زۆر پاشەكەوت دەكات لە سەرانسەری جیهان هەموو ڕۆژێك.
٨. كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەو میكانیزمانەی كە زیان بە ژینگە دەگەیەنن
ئەو پاسانەی ڕۆژانە هاتوچۆیان پێ دەكەین، دەبێت ژینگەدۆست بن، هەروەها ئۆتۆمبێلیش، دەبێت تەنها لەكاتی پێویستدا بەكاریان بهێنین، و مەودایەكی كورتیش بە پێ بڕۆین.
پێویستە بەردەوام پەستانی تایەكان بپشكنین چونكە پەیوەندی بە بەكارهێنانی سووتەمەنییەوە هەیە، هەروەها دەبێت بزوێنەرەكەش لە كاتی وەستاندا بكوژێنینەوە، بەتایبەتی لە ترافیك لایتەكان تەنانەت بۆ ماوەیەكی كورتیش. هەموو ئەم شتانە لە بەرژەوەندی ژینگەدایە.
۹- پیسبوون بە كەم مەزانە
نابێت زبڵ و خاشاك فڕێ بدەین لە ڕێگا و شەقام و پاركەكاندا، بەو پێیەی شوێنی دیاریكراویان هەیە، نابێت مادەی پیسكەر وەك ڕۆن و پاشماوەی تاقیگە فڕێ بدەینە ناو ئاوی دەریا یان لە سەیرانگاكان، دەبێت كیسەیەك كە بۆ پاشماوە دیاری كراوە بخەینە ناو ئۆتۆمبێلەكەوە.
ئەگەر ئەم هەنگاوانەمان نا...
بە هاوكاری هەموو لایەك ژینگە لە پیسبوون دەپارێزین، بە دوورخستنەوەی كارگەكان لە بەكارهێنانی ماددە كیمیاییەكان كە زیان بە ژینگە دەگەیەنن، پاراستنی چینی ئۆزۆن، بەشداریكردن لەگەڵ كەرتی كشتوكاڵ بە بەكارنەهێنانی ئەو قڕكەرانەی كە زیانیان بۆ بەروبوومی كشتوكاڵی هەیە، بە هەمان شێوە ئێمەش دەبێت پاشماوە لەو شوێنانەی بۆی دیاری كراوە فڕێبدەن و وزە و ئاو پاشەكەوت بكەن، نابێت پیسبوون بە سوكی وەربگرین، وەك چۆن ژینگە دۆستی ئێمەیە، ئەركی ئێمەیە بیپارێزین بۆ ئێمە و منداڵەكانمان و نەوەكانی دوای خۆمان.

ئامادەكردنی/ مەعروف مەجید
سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group