ئونروا: 10 هەزار ئاوارەی فەڵەستینی لە خان یونس ماون

22/02/2024 جیهان

نەوا-
ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچونی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) رایگەیاند، هێشتا 10 هەزار ئاوارەی فەڵەستینی و 300 كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس ماون.
ئاژانسەكە لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە گەمارۆدان و هەڵكوتانە سەر نەخۆشخانەی ناسر، لە چەند رۆژی رابردوشدا رێگای بە تیمەكانی سەربە ئاژانسەكەیان  و مانگی سوری فەڵەستینی داوە 14 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەوە بگوازنەوە شوێنێكی ئارام.
ئونروا باسی لەوەشكردوە، تا ئێستا گفتوگۆكان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل بەردەوامن بۆئەوەی بتوانرێت نەخۆشەكانی دیكە لە نەخۆشخانەی ناسر كە ژمارەیان 100 كەسە بگوازرێنەوە، هێشتا 10 هەزار ئاوارەی فەڵەستینی و 300 كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ناسر ماون و 70 كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەكەدا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەست بەسەر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group