نەوا-
لەقەزای سیدەكان هەڵمەتێكی فراوان بۆ سەوزكردنی شارەكەو پاراستنی ژینگە دەستپێكرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوێك كە بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان لە ژێرچاودێری ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەكان و سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵمەتێكی سەوزكردنی شارەكەیان دەستپێكردوە.
راشگەیەنراوە كە هەڵمەتەكە لە دەروازەی قەزای سیدەكانەوە دەستپێدەكات بە ناشتنی 300 داری چنارو دروستكردنی قەفەز بۆ پارێزگاری كردن لە دارەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە كە تێچوی پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێ بەجێ دەكرێت و داخوازن كە هاوڵاتیانیش هاوكاربن لە پاراستنیان.