لە گوڵە خانە روبەڕوبونەوە دروستبوو

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4 تەقەیەكی زۆر لە نێوان چەكدارانی سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدۆڵای برای دروستبو.
عەبدوڵای حاجی مەحمود، بەڕاگەیاندنەكانی وت لەگوڵەخانە تەقە لەكوڕەكەی كراوە ئەویش وەڵامی هەبووە.
هۆكاری تەقەكردنی ئەمشەو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كوڕێكی عەبدوڵای حاجی مەحمود و ژمارەیەك چەكدار كەحزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تەجمیدی كردون گەڕاونەتەوە بۆ گوڵە خانە، لێرەوە كێشە دروستبووە.
سەرچاوەكانی نزیك لە محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت ئێمە دەرگامان كردۆتەوە بۆ ئەوەی هەمولایەنەكان بەشداری كۆنگرە بكەن كە بڕیارە سبەی لەگوڵەخانە بەڕێوەبچێت، بەڵام  ئەو چەكدارانە گەڕاونەتەوە بۆ گوڵە خانە هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ نیازپاكیان بۆ بەشداری كۆنگرە، دواتر كێشەیان ناوەتەوەو هەتاوەكو تەقەیان بەسەر هێزێكی ئاسایشدا كردووە. 
ئەم بارگرژییە لەگوڵەخانە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كەبڕیارە سبەی بەسەرۆكایەتی  محەمەدی حاجی مەحمود كۆنگرەی هەشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لەگوڵەخانە بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group