سێیەم تەرمی لافاوەكەی دهۆك لە بەنداوی موسڵ دۆزرایەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەرگریی شارستانیی دهۆك رایگەیاند، دوای مانگێك لە روداوی لافاوەكەی شاری دهۆك تیمەكانیان توانییان تەرمی سێیەم هاوڵاتی خنكاوی لافاوەكە بدۆزنەوە.
عەمید حەسەن خورشید بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك باسی لەوەكردوە، دوای تێپەڕبونی مانگێك لە گەڕان بەدوای سێیەم تەرمی لافاوەكەی شاری دهۆك، توانیویانە لە نزیك بەندوای موسڵ تەرمەكە بدۆزنەوە كە گەنجێكی ئێزیدییە و لەكاتی لافاوەكەدا لە سنوری ناحیەی خانكێی سەر بە قەزای سێمێل بێسەروشوێن بوە.
باس لەوەشكراوە، پێشتر تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە هاوكاری هاوڵاتیان توانیویانە دو تەرمی هاوڵاتی خنكاوی لافاوەكەی دهۆك بدۆزنەوە كە لە ئەنجامی بارانێكی زۆردا لە رۆژی 19-3 لە پارێزگاكەدا رویدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group