ڤیان سەبری : كێشە تەكنیكیەكانی ناردنی موچە چارەسەر دەكرێن

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو كێشە تەكنیكییانەی موچە كە لە مانگی رابردوەوە هەبون چارەسەر دەكرێن.
ڤیان سەبری دەڵێت: لەم دو رۆژە كێشە تەكنیكییەكانی ناردنی موچەی مانگی چوار چارەسەر دەكرێن و كێشەكان لە مانگی رابردوەوە هەبون و كێشەی تەكنیكین،  گفتوگۆی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق گرنگە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی هەمو لایەك دابێت، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا كێشەكان چارەسەر بكرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەشكردوە، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەكان هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان هەرێم و عیراق بەرەو باشتر بچێت و دەبێتە فاكتەرێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردولا، بەتایبەت ئەو كێشانەی كە لە ئێستادا ماون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group