لە هەولێر هەڵمەتی پشكنین بۆ كۆگاو دەرمانخانەكان دەستپێدەكات

15/05/2024

نەوا-
لەشاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە چاودێری و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆریی و كوالێتی و نرخی دەرمان بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە چاودێری و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆریی و كوالێتی و نرخی دەرمان بەڕێوەچوە، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، تەندروستی هاوڵاتیان لای ئێمە لە سەروی هەمو شتێكەوەیەو ئامانجی ئێمە وەك حكومەتی هەرێم ئەوەیە، باشترین و بەرزترین كوالێتی دەرمان لە شارەكەمان و هەرێمی كوردستان دابین بكرێت، نابێت رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك بدرێت بەدەر لە رێنماییە زانستی و یاساییەكان دەرمان هاوردە بكات و هەمو جۆرە دەرمانێكی نایاسایی دەستیان بەسەردا دەگیرێت. 
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر لیژنەی قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردوە كە لە هەڵمەتی چاودێریكردن و پشكنینی كۆگاو دەرمانخانەكان بەردەوامبن و لە هەرشوێنێك دەرمانی خراپ و ماوە بەسەرچو دەستی بەسەرداگیرا، رێكاری توند لەگەڵ ئەو شوێنەو خاوەنەكەی بگیرێتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group