عەلی حەمە ساڵح: تەوتین و هەژماری من سێ جیاوازییان هەیە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سێ جیاوازی لەنێوان بە بانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەردو هەژماری من و تەوتیندا ئاشكرا دەكات.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەو سێ جیاوازییەوە بڵاویكردۆتەوە،  لەڕێگای تەوتینەوە راستەوخۆ لەگەڵ موچەخۆرانی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهەمان سیستم و بانكی دابەشدەكرێت، هەروەها لەكاتی ناكۆكیە سیاسیەكاندا تاڕادەیەكی زۆر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پارێزراوترە. 
عەلی حەمە ساڵح لەبارەی سێیەم جیاوازیشەوە دەڵێت، لە تەوتیندا چەندین جۆری قەرزو خزمەتگوزاری لە بانكەكانی (رەشیدو رافیدەین) هەیە، ئەمە لە بانكە ئەهلیەكانی هەژماری من نیە، هەشبێت سودێكی زۆری دێتە سەرو باس دەكرێت كە رێژەكەی 11%ـەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group