ئیسپانیا بەفەرمی فەڵەستینی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ ناساند

28/05/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین هەنگاوێكی مێژوییە كە ڕێگە بە فەڵەستینییەكان و ئیسرائیلییەكان دەدات ئاشتی بەدیبهێنن، ئیسپانیاش پەیوەندی بە زیاتر لە 140 وڵاتەوە دەكات كە فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ بناسێنن.
پێدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستین تەنیا پێویستییەكی مێژویی نییە بەڵكو ڕێگایەكە بۆ گەیشتن بە ئاشتی، جەختیكردەوە كە دیدگای مەدرید سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین هاوتەریبە لەگەڵ بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و هەڵوێستی یەكێتی ئەورپا.
 باسی لەوەشكرد، پێویستە فەڵەستین بگەڕێتەوە شوێنی خۆی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، هەروەها پشتیوانی لە هەوڵەكان دەكەین بۆ ئەوەی فەڵەستین پەیوەندی بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group